گۆرانی ئەمڕۆ: لەیلا قاسم
گۆرانییەک بە ناوی لەیلا قاسم بۆ یادی شۆڕشگێڕی لەسێدارەدراو لەیلا قاسم لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن هونەرمەند دیناوە وتراوە.
لەیلا قاسم
لە سێدارەكەی لەیلاوە
بانگی ئازادیمان. داوە
بانگێك بەگشت دنیای ئەوت
چەند مەزنە ئافرەتی كورد
ئەی گەلەكەی لەیلا قاسم
چیدی مەڵێ من بێ كەسم
كام میللەتی ئەم. دنیایە
وەك تۆ خاوەنی لەیلایە
كام نەتەوە بۆ خۆری دوور
خانمانی ڕوو سوور ڕوو سوور
بەرەو سێدارە ڕێ ئەگرن
وەک لەیلا بە پێوە ئەمرن
چەند لەگەڵ خاكدا ئەسووتاین
چەند خۆێنمان بەخشی، چەند گریاین
هێندەش سەربەزین كەئەڵێن
ئێمە نەتەوەكەی لەیلاین
ئەی لەیلای كوردستانەكەم
ئەی بووكی نێو مێژووەكەم
تۆ شاگوڵی شەھیدانی
تاجی سەری هەموومانی