گۆرانی ئەمڕۆ: جیاواز لەوەی ئێمە دەیبینین

ئەلیسا- جیاواز لەوەی ئێمە دەیبینین

گۆرانی "جیاواز لەوەی ئێمە دەیبینین - عكس اللي شايفينها" لە وتنی گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.

گۆرانییەکە باس لە ژیانی ژنێک دەکات کە لە بنەڕەتدا لەناو توندوتیژی و کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا دەژی، بەڵام لە دەرەوە کە دەردەکەوێت وەک کەسێکی بێ کێشە و ئازارە و خەڵک ئاواتی پێدەخوازن، ئەم گۆرانیەی ئەلیسا ڕەنگدانەی ژیانی ژنانە، کە لەبەر کۆمەڵگە و خێزان ئامادەیە تەواوی کێشە و گرفت و توندوتیژییەکانی سەری بشارێتەوە.