گۆرانی ئەمڕۆ: حەیرانێک بە دەنگی زوڵەیخا

زوڵەیخا یەکێکە لە ژنە بەندبێژەکانی باشوری کوردستان و لە ساڵی حەفتاکاندا بەندی وتووە، لە چەندین دانیشتن و کۆڕدا گۆرانی وتووە و لەگەڵ هونەرمەندانی دیکەدا پێشبڕکێیان کردووە، ئەگەرچی زوڵەیخا بە ناو ودەنگ بووە، بەڵام ئەرشیفی گرنگ و زانیاری زۆر لەبارەی ژیانیەوە نازانرێت.