گۆرانی ئەمڕۆ: حەیران

گۆڕانی حەیران یەکێکە لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی شاری کەرکوک و باشوری کوردستان چۆپی فەتاح، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨یە، چۆپی لە ١٠ی حوزەیران/٦ی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا کەرکوک بەجێدەهێڵن و لە هۆڵەندا نیشتەجێ دەبن، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا بەشداری گروپێکی کۆڕاڵی ئەو وڵاتە دەبێت، لەوەوە حەز و خولیای بۆ موزیک و گۆرانی سەرهەڵدەدات.

سەرەتا چۆپی فەتاح گۆرانی هونەرمەندە کۆنەکان و گۆرانی فۆلکلۆری دەوتەوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەتی خۆیەتی و هەوادارێکی زۆری لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستاندا هەیە.