گۆرانی ئەمڕۆ: گروپی نایا

گروپی ژنانی ئەردەنی "نایا"

 

گروپی مۆسیقای نایا لە ساڵی ٢٠١١ بە ڕابەرایەتی دکتۆر ڕولا جەرادەت دامەزراوە، ئامانج لێی نوێکردنەوەی مۆسیقای عەرەبی فۆلکلۆرە.

 

بیرۆکەی دامەزراندنی یەکەمین گروپی موزیکی ژنانی ئەردەنی "نایا" بۆ ساڵی ٢٠١١ دەگەڕێتەوە، بە سەرۆکایەتی دکتۆر ڕولا جەرادەت و وەزارەتی ڕۆشنبیری دامەزراوە، ئامانجی گروپەکە زیندوو کردنەوەی مۆسیقای فۆلکلۆر و کلاسیکی عەرەبییە بە تازەترین شێوە و مانەوەی مۆسیقای کلاسیکی عەرەبیە، گروپی "نایا" لە ١٠ ژنی گەنج پێکهاتوون و هەر یەکەیان ڕۆڵی جیاوازیان هەیە لە گروپەکەدا.

 

نایا لە زمانی عەرەبیدا بە واتای فلوت دێت، لە زمانی هیندیدا بە واتای سەرۆک و لە زمانی ئارامیشدا بە واتای غەزال دێت، هەموو واتاکانیش ڕەمزی ژنن کە تێیدا پیرۆزی بەدی دەکرێت.

 

گروپی نایا تا ئێستا لە چەندین کۆنسێرتدا بەشداریان کردووە، نایا ئامانجی سەرنجڕاکێشانی  نەوەی نوێیە بۆ گۆرانییە فۆلکلۆرەکان، چونکە ئەو گۆرانیانە وشەیەکی دڵسۆز و ئاوازێکی گەورەیان هەیە کە دەبێت بپارێزرێت و بگوێزرێنەوە بۆ نەوەی نوێ.

 

ت.پ