گۆرانی ئەمڕۆ: دەریا

نیاز نەواب – دەریا

 

نیاز نەواب، گۆرانیبێژ، موزیکژەن و ئاوازدانەری ئێرانییە، لە فەرەنسا نیشتەجێیە، نیاز نەواب له تەمەنی ٨ ساڵیدا له ڕێگای فێربوونی پیانۆوە دەست دەکات بە کاری هونەری، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا بەشداری دەکات لە هونەرستانی موزیکی تاران، لەوێدا لەلایەن دەستەی هونەرییەوە بۆ ژەنینی کەمانچە هەڵدەبژێردرێت، دیپلۆمی له ژەنینی ئامێری کەمانچەدا بەدەستهێناوە، دوای تەواوکردنی خوێندن لە هونەرستانی مۆزیکی تاران، لە ساڵی ٢٠٠٣دا شاری تاران بەجێدەهێڵێت و بەرەو پاریس دەکەوێتە ڕێ.

نیاز جگە لە ئامێری کەمانچە خۆی فێری ژەنینی پیانۆ دەکات بۆ منداڵان، هەروەها لە بواری شانۆدا چالاکە کاردەکات، لەگەڵ دەرهێنەری شانۆ، حەمیدە جەڤدان لە فیستیڤاڵی شانۆی ئێراندا بەشداری کردووە.

نیاز نەواب سەرەتای کارکردنی بە پڕۆژە شیعریەکانی حافز دەستپێکردووە، پاشان بە پرۆژەی دووەمی کە ئەحمەد شاملووە بەردەوامی داوە بە کارەکانی و پڕۆژەی سێیەمیشی گۆرانی "ڕۆشتن و تێپەڕین"ە.

 

نیاز نەڤاب لەگەڵ چەندین هونەرمەنددا کاری کردووە، لەوانە حەمیدڕەزا جەڤدان، مەنوچەهر نامڤەر ئازاد، شەرۆخ مێشکین غەلام، عەلی عەزیمی و ئێروین خاچیکیان.