گۆرانی ئەمڕۆ: ڕۆبۆسکی

گروپی عەبداڵ – ڕۆبۆسکی

 

گروپی عەبدال لە ساڵی ٢٠١١ وەک گروپێکی هونەری بۆ لێکدانەوەی کۆمەڵێک مۆسیقای بەناوبانگ بەپێی شێوازی خۆیان دامەزراوە، بورجا سەراک، ئۆزگی ئونکاپ، عەلی ئەکبەر کایش و کەرەم کەکەچ ئەندامی گروپەکەن.

 

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ڕوویدا و ٣٤ گەنجی کورد گیانیان لەدەستدا کە زۆربەیان منداڵ بوون، گروپی عەبداڵ لاوانەوەی دایکان بۆ ڕۆڵەکانیان و ئازارەکانیان کردە ئاوازێک بە ناوی "ڕۆبۆسکی" و پێکەوە وتیانەوە.