فیلمی ئەمڕۆ: با لە مێرگەوە هەڵدەکات

 

با لەمێرگەوە هەڵدەکات، فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠٠٨، گێڕانەوەی چیرۆکی ژیانی شۆکایە کە کچێکی ئازا و زەحمەتکێشی گوندێکی چیای ئێرانە و لە هاوسەرگیرییەکی ڕێکخراودا دەیانەوێت هاوسەرگیری بکات.

 

شوکروڵا دراوسێیەکی شۆکایە و نەخۆشی داونی هەیە، لەو کاتەوەی کە منداڵ بوون لە خۆشەویستی شوکادا گەورە بووە و باوکی هەوڵدەدات بە ڕێککەوتن لەگەڵ باوکی شۆکا هاوسەرگیرییەکەی بۆ ڕێکبخات، چونکە خێزانەکەی شۆکا هەژارن و باوکی لەپێناو بڕێک پارەدا ئەو بڕیارە لەسەر ژیانی کچەکەی دەدات.

 

فیلمەکە لە بەشی سینەمایی ئێران و بەشی نێودەوڵەتی بیست و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر وەک فیلمی هەڵبژێردراوی بەشی نێودەوڵەتی فیستیڤاڵەکە دەستنیشان کراوە، هەروەها فیلمەکە لە ١٢ەمین خولی ئاهەنگی ماڵی سینەمادا لە ساڵی ٢٠٠٨ دا خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە.

 

دەرهێنەر: خوسرەو مەعسومی

لە ڕۆڵگێڕانی: حوسێن عابدینی، جەمال ئیجلالی، محەمەد ئەمیر ناجی

ژانەری فیلم: درامی