فیلمی ئەمڕۆ: ئەو شەوەی کە مانگ پڕ بوو

 

فیلمی ئەو شەوەی کە مانگ پڕ بوو، فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠١٨یە، چیرۆکی هاوسەرگیری فائیزە دەگێڕێتەوە کە خەڵکی ئێرانە لەگەڵ حەمید کە خەڵکی پاکستانە، کاتێک لە ئێران بارودۆخێکی سەخت و دژواریان ھەیە و ژیانیان لە مەترسیدایە، ڕوو لە پاکستان دەکەن و لەوێ فائیزە بەوە دەزانێت کە براکەی حەمید لەنێو گروپە توندڕەوەکەی ئەلقاعیدە دایە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی دروستدەکات و چەندین جار هەوڵی هەڵهاتن و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی دەدات، بەڵام ڕێگەی پێنادەن و براکەی دەکوژن و دواجار بەهۆی کاریگەری ئەو گروپە توندڕەوییە لەسەر ژیانی فائیزە و حەمید کۆتای بە ژیانی فائیزەش دەهێنن.

 

دەرهێنەر: نێرگس ئەبیار

لە ڕۆڵگێڕانی: الناز شاکردوست، هوتن شکیبا، فرشته، صدرعرفایی

ژانەری فیلم: دراما