شه‌هرزاد به‌هه‌شتيان گۆرانيبێژ و مامۆستاى منداڵان

شه‌هرزاد به‌هه‌شتيان ئه‌ندامى رێکخراوى ده‌رهێنه‌رى موزيکى ئێرانى، مامۆستاى سۆڵفێژ، گۆرانيبێژ و مامۆستاى منداڵانه.

ناوەندی هەواڵ

 

شههرزاد بهههشتيان له ساڵى ١٩٨٤ له خێزانێکى هونهردۆست لەدايکبووه، "بيتا بهههشتيان" دەرهێنهرى موزيکى بەناوبانگى ئێران دايکى شههرزاده، شههرزاد له تهمهنى ٦ ساڵیدا کاره هونەرییەکانى به موزیکى بهشى منداڵان دهستپێکرد و بێجگه له گۆرانيبێژى له بهشى منداڵان له ریکلامى تهلهفزيۆن بهشدارى دهکرد، زۆرترين کارههونهرییەکانى شههرزاد له بهشى گۆرانيبێژى بۆ منداڵان و مامۆستايهتى بۆ منداڵان بووه.

 

شههرزاد له ساڵ ٢٠٠٧ له پهيمانگاى هونهره جوانهکانى تاران بهشى موزيکى جيهانى ژهنیارى ويونسێڵى تهواو کردووه، له ساڵى ٢٠١١ له بهشى موزيکى زانکۆى مۆتسارتئۆمى سالزبۆرگى وڵاتى ئۆتريش دهرچوو و دواتر کارههونهرییەکانى له وڵاتى ئێران بهردهوام کرد.

 

بهشداریکردنى شههرزاد بهههشتيان له دنياى هونهر:

ئهندامى ڕێکخراوى دهرهێنهرانى موزيکى سينهماى ئێران و بهرێوبهرى ڕێکخراوى هونهرى ئادهمەک (پهروهردهو زانستى موزيکى منداڵ)، بەڕێوەبەری ڕێکخراوى ئهرف-شوڵ ورکى ئێران.

 

بهشدارى له کارگهى هاوينى "پهروهردهى بهرێوبهر" له وڵاتى ئۆتريش له ساڵى ٢٠٠٧، ئهندامى پرۆژهى "وانهى باڵنده" له ساڵى ٢٠١٢، مامۆستاى سۆڵفێژ و پهروهردهى گوێبيستى له ساڵى ٢٠٠٨، بهرێوەبهرى کارگهى پهروهردهى داهێنهرى و موزيک له ساڵى ٢٠٠٦.