فیلمی ئەمڕۆ: قامچی لێبدە

هەڵبژاردنی سەخت لە نێوان ئارەزووی دایک و باوک و ئاوات و خەونی منداڵان.

 

فیلمی "قامچی لێبدە" یەکەم فیلمی دەرهێنەر درو باریمۆرە، کە فیلمێکی درامای وەرزشی ئەمریکییە لەلایەن شاونا کرۆسەوە نووسراوە و بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠٠٩ نمایشکرا.

 

پاڵەوانی فیلمەکە بەناوی "بلیس" ئەکتەر "ئیلین پەیج" ڕۆڵی دەگێڕێت، کچێکی شەرمن و بێگەردە لە قۆناغی ئامادەیی تەکساس کە لەلایەن هاوپۆلەکانییەوە قسەی ناشرین و چەواشەکاری بەرامبەر دەکرێت، دایکی کە پێشتر براوەی شاجوانی تەکساس بووە و ئەکتەر "مارسیا گەی هاردن" ڕۆڵی دەگێڕێت، ناچاری دەکات بۆ ئەوەی بەشداری لە پێشبڕکێیەکی جوانیدا بکات، بەڵام بلیس هیچ ئارەزوویەکی نەبوو بۆ ئەو پێشبڕکێیە.

 

بلیس بەشداری پێشبڕکێکە دەکات وەک هەوڵێک بۆ دڵخۆشکردنی دایکی، بەڵام ڕۆژێک لەکاتی بازاڕکردندا لەگەڵ دایکی، سێ ئەندامی تیپی ڕۆلەر دێربی یاری سکەیتبۆردی ناسی.

 

بلیس سەرسام بوو بە کەسایەتی یاریزانەکان و لێهاتووییەکانیان، بۆیە بڕیاریدا پەیوەندی بە تیپەکەوە بکات، یارییەکە پێویستی بە بوێری و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر بوو، ئەمەش بووە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە کەسایەتی و شێوازی ژیانیدا، بوو بە یاریزانێکی بەهێز و کەسایەتییەک کە بەرامبەر ئەو سەختییانە وەستایەوە کە ڕووبەڕووی بووەوە، لەوانەش ئەو قسانەی لە قوتابخانەدا بەرکەوتەی بوو.

 

بەڵام دایک و باوکی بیرۆکەی بەردەوامبوونی لە تیپەکەدا ڕەتدەکەنەوە و دەیخەنە نێوان دوو بژاردە، یان بەشداریکردن لە پێشبڕکێی جوانی یان بەشداریکردن لە یاری کۆتایی تیپی ڕۆلەر دێربی، کە هاوکات بوو لە هەمان ڕۆژدا، بۆیە هەڵبژاردنی نێوان ئارەزووی دایکی و خەونەکەی، ڕێگای خۆی و سەرچاوەی بەختەوەرییەکەی بۆ بلیس قورس بوو.

 

فیلمەکە دوو خەڵاتی WINی بۆ باشترین ئەکتەر وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی باشترین فیلمی درێژی بەدەستهێناوە.