فیلمی ئەمڕۆ: لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو

 

فیلمی ئاکشنی لە کۆنترۆڵ دەرچوو، لە دەرهێنانی ستیڤن سۆدبێرگە و جینا کارانۆ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، چیرۆکی ژنێکی گەنجی بەهێز و ئازا دەگێڕێتەوە کە وەک بریکاری نهێنی کاردەکات کە ئەرکی مەترسیدار ئەنجام دەدات، لەکاتێکدا هاوکارە پیاوەکانی لە توانایاندا نییە.

 

مالۆری کۆبن بڕیار دەدات دەست لەکاربکێشێتەوە وەک بریکاری نهێنی لە هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ و بێدەنگ دوور لە گرژی و ململانێی هەمیشەیی، ئەو ژنە گەنجە دەنێردرێت بۆ دبلن پایتەختی ئێرلەندا بۆ ئەوەی ئەرکێکی نهێنی ئەنجام بدات، دواتر بۆی دەردەکەوێت کە ئامانجی ئەو ئەرکە ئەوەیە کە لەلایەن یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدرێت، بەڵام هەوڵەکانیان شکست دەهێنن.

 

لە کۆتاییدا مارۆی کۆبن دەیسەلمێنێت کە ئازایەتی و هێزی ژنان لەدەرەوەی کۆنترۆڵە، ئەگەر ئەم وزانە بە دروستی بەکاربهێنرێن، ئەو شتە بەدەست دەهێنن کە دە پیاو ناتوانن بەدەستی بهێنن.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/haywire-2011/?ref=search-p1