فیلمی ئەمڕۆ: گوڵی ژەهراوی

گوڵی ژەهراوی، فیلمێکی درامای ساڵی ٢٠١٨ی میسرییە، باس لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکێکی هەژارنشینی قاهیرە دەکات، ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگایەک کە بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ژیاندایە لە وشکبوونەوەی پێستی ئاژەڵی، مەترسییەکانی ئاوی پاشەڕۆی ژەهراوی و خراپی گوزەرانیان، تەهیە ژنێکی گەنجە لەو گەڕەکەدا دەژی لەگەڵ براکەیدا کە هەموو خەونی دەربازبوونە لە ماڵەکەی.

 

فیلمەکە قوڵایی دنیایەکی هەژارنشیندا نیشاندەدات، زیاتر تیشک دەخاتەسەر وێنە بەهێزەکان نەک گێڕانەوە بۆ گواستنەوەی ڕۆحی ڕاستەقینەی جیهانێک بۆ جیهانێکی تر ئەو ژیانە سەختەی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە وێنادەکات.

 

فیلمەکە نوێنەرایەتی نەوەیەکی نوێی فیلمسازانی گەنجی میسری دەکات، وەک باشترین فیلمی نێودەوڵەتی دیاریکراوە لە٩٢ەمین فیستیڤاڵی خەڵاتی ئەکادیمیا.

 

دەرهێنەر: فەوزی ساڵح

لە ڕۆڵگێڕانی: ئیبراهیم ئەلناگەرێ، محەممەد بێراکە، محممەد حەمیدە

ژانەری فیلم: دراما