پەرتوکی ئەمڕۆ: ژیانی سادە

ژیانی سادە، ڕۆمانێکی نووسراوە لەلایەن گوڵی تەرەقی و دلاوەر قەرەداغی وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی کردووە.

 

ژیانی سادە لە ناوەیەکەوە باس لە ژیانێکی سادە دەکات، کە چۆن تاک ڕووبەڕووی کێشە دەبێت و چارەسەری دەکات، باس لەوەدەکات دراوسێیەک لە دۆخی ناهەمواردا چۆن مامەڵە لەگەڵ دراوسێیەکەیدا دەکات.

 

لە بەشێكی پەرتوکەکەدا گوڵی نووسەر دەنووسێت: نەنە لە بازاڕ دەگەڕایەوە. باجی فاتیحی لەبەر دەرگە بوو کە ئەمی بینی. یەکسەر چووە ژوورەوە و دەرگەکەی داخست. نە سەلامێ، نە حاڵ و ئەحواڵ پرسینێ و نە هیچ. هەموو ئەمانە بە لای نەنەوە و سەیروسەمەرە بوون. بڵێی چ بووبێ؟ مێشکی لەو پرسیارە زیاتر بڕی نەدەکرد، ئاخر چۆن پێی گوترابا کە کچ و کوڕ و زاواکەی بەر لە گەییشتنە تونێلی کەندوان، لە بەیەکدادانی ئوتومبێلەکەیان لەگەڵ لۆرییەکدا بە باری ئاسنەوە، گیانیان لەدەستداوە و جگە لە نەوە دوو ساڵانەکەی، کەسی نەماوە.