فیلمی ئەمرۆ: ڕێبەری ئۆرکێسترا

" ڕێبەری ئۆرکێسترا the conductor "

 

فیلمی " ڕێبەری ئۆرکێسترا the conductor " باس لە ژیانی یەکەم ڕێبەری ئۆرکێسترا لە شاری نیوۆرک " ئەنتۆنیا بریکۆ" دەکات.

 

ئەنتۆنیا بریکۆ لە ساڵی ١٩٠٢ لە شاری ڕۆتردامی هۆڵەندا لە دایک بووە، یەکەم ژنە لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزەدا ببێتە ڕێبەری ئۆرکێسترا، لە کاتێکدا ژنان ڕێگەیان پێنەدەدرا ببنە ڕێبەری ئۆرکێستراکان ئەو هەموو هەوڵێک دەدات و بەربەستەکانی بەردەمی دەشکێنێت، خۆی فێری ئامێری پیانۆ دەکات.

 

ئەنتۆنیا توانی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٣٩ ئۆرکێسترای فیدڕاڵی لە کۆنسێرتەکانی پێشانگای جیهانی نیویۆرک بەڕێوە ببات، دواتریش گروپێکی تایبەتی ئۆرکێسترای لە ژنان پێکهێنا.

 

ئەم فیلمە سەرگوزشتە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو ژنە دەگێڕێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ماریا پاتریس کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، ئەکتەری هۆڵندی کریستینا دی بران ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، ماوەی فیلمەکەش دوو کاتژمێر و ١٧ خولەکە.