فیلمی ئەمڕۆ : ئۆلیڤەر تویست

ئۆلیڤەر تویست فیلمی درامییە لە دەرهێنانی ڕۆمان پۆلانسکی لە ساڵی ٢٠٠، کە ڕۆمانەکەی چارلز دیکنزی ساڵی ١٨٣٨بە هەمان ناو دەگونجێنێت، کە ئەمە بەرهەمێکی نێونەتەوەییی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا، کۆماری چیک، فەڕەنسا و ئیتالیایە.

 

ئۆلیڤەر تویستی نۆ ساڵ بێ دایک و باوک لەلایەن بەڕێز بامبلەوە دەبردرێتە ماڵێک بۆ کار، دوای ئەوەی بوێری کرد داوای خواردنی زیاتر بکات، ئۆلیڤەر وەک شاگردێک دەفرۆشرێت بە بەڕێز سۆوێربێری بەڵام دوای ئەوەی بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت ڕادەکات.

 

ئۆلیڤەر گەشتێکی حەوت ڕۆژە دەکات بۆ لەندەن و لە شەقامەکانی لەندەندا گیرفان بڕێک دەبینێت لەوێوە دەچێتە ناو خێزانێکی ئەو کوڕانەی کە مەشقیان پێکراوە بۆ دزیکردن.

 

فیلمەکە یەکەم جار لە ١١ ی ئەیلولی ٢٠٠٥لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ نمایش کرا پێش ئەوەی لە ٢٣ی ئەیلولدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاوببێتەوە.

 

ژانەری فیلم: دراما

دەرهێنەر: ڕۆمان پۆلانسکی

ڕۆڵگێڕانی: بارنی کلارک، بین کینگسلی، جێری سویفت