فیلمی ئەمڕۆ: سوڕی مانگانە، کۆتای ڕستەکە

کورتە فیلمی دۆکیومێنتاری سوڕی مانگانە بەرهەمهێنراوی ساڵی ٢٠١٨ی وڵاتی هندستانە، لە دەرهێنانی ڕایکا زێهتابچییە کە دەربارەی ژنانی هیندە و پێشەنگی شۆڕشێکی بێدەنگ دەکەن، لە فیلمەکەدا سەختی و بارودۆخی ژنانی هندستان نیشاندەدرێت.

فیلمەکە نیشاندەری نەریت و کلتوری ژنانی ناوچەیی هاپوری هیندستانە، کاتێک هەست بە شەرم و تاواندەکەن کاتێک باسی سوڕی مانگەیان لەگەڵدەکرێت و بۆ یەکەمجار فێر دەبن چۆن ئامێرێک بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی سانتی بە نرخێکی کەمتر، سەلامەتتر و بە ژنانی دیکەشی دەفرۆشن.

ئەمەش نەک تەنیا یارمەتی پاکوخاوێنی ژنان دەدات بە دابینکردنی گەیشتنێکی ئاسانتر بە پێداویستییە سەرەتاییەکان، بەڵکو پشتگیری تواناکانی ژنانی هندستان دەکات کاتێک بۆ یەکەمجار ئامێرەکان بەکاردەهێنن و لە لۆکەی تەندروست سانتی تەندروست بۆ ژنان بەرهەمدەهێنن، هەروەها ئەو ژنانە بەشداری لە داهاتووی ئابووری کۆمەڵگاکەیان دەکەن.

فیلمەکە ئیلهامی لە ژیانی ئاروناچالام مۆرۆگانتام، چالاکوانی کۆمەڵایەتی وەرگرتووە، براوەی خەڵاتی ئەکادیمیایە بۆ باشترین دۆکۆمێنتاری "بابەتی کورت"، هەروەها براوەی فیستیڤاڵی خەڵاتی ئەکادیمییە بۆ باشترین دۆکیۆمێنتی کورت لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کلیڤلاند، فیستیڤاڵی فیلمی تراڤێت سیتی و هەروەها چەندینی تر.

ت.پ