فیلمی ئەمڕۆ: سوپای یەک کەسی

فیلمی سوپای یەک کەسی – ARMY OF ONE فیلمێکی ئاکشنە و باس لە توانای ژنێکی سەربازی هێزە تایبەتەکان دەکات، دوای ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەساتێک ، تۆڵەی کوشتنی هاوژینەکەی دەکاتەوە.

فیلمی سوپای یەک کەسی – ARMY OF ONE فیلمێکی ئاکشنە و باس لە توانای ژنێکی سەربازی هێزە تایبەتەکان دەکات، دوای ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەساتێک، تۆڵەی کوشتنی هاوژینەکەی دەکاتەوە.

 

برینەر بەیکەر، ژنێکی سەربازی هێزە تایبەتەکانە، لەکاتی گەشتێکدا لەگەڵ هاوژینەکەیدا بە ناوی دیلیۆن، دەکەونە ناو گروپێکی بازرگانیکردەوە و دەستگیر دەکرێن، دواتر هاوژینەکەی لەلایەن چەتە بازرگانەکانەوە دەکوژرێت و خۆشی بریندار دەبێت، بازرگانەکان بەجێیان دەهێڵن تا لە ئازاردا برینەریش بمرێت، بەڵام برینەر بۆ تۆڵەی هاوژینەکەی زیندوو دەمێنێتەوە.

 

برینەر بۆ تۆڵەی هاوژینەکەی مەشقی چڕوپڕ دەکات و تا بتوانێت چەتە بازرگانەکان بە سزای خۆیان بگەیەنێت.

 

فیلمەکە لە ڕۆڵ گێڕانی ئێلین هۆڵمان، مات پاسمۆر و جیراڵدین سیگنەرە، فیلمکی ئەکشنە و لە ٩٠ خولەک پێکدێت.

 

 

بەستەری فیلم: 

https://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=7165