فیلمی ئەمڕۆ: سپۆتلایت

فیلمێکی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٥ دەرهێنانراوە، باس لەوەدەکات کە چۆن ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی "بۆستن گڵۆب" کە کۆنترین یەکەی لێکۆڵینەوەی رۆژنامەی بەردەوامە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کرد بە ئاشکراکردنی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان لەلایەن قەشەکانەوە کە دواتر بووە باسکراوترین بابەت.

 

لە ساڵی ١٩٧٦، لە بنکەی پۆلیسی بۆستن، دوو پۆلیس باس لە دەستگیرکردنی فر جۆن جیوغان دەکەن بۆ بنکەی منداڵ، کەسێکی پایەبەرزی ئایینی قسە لەگەڵ دایکی منداڵەکان دەکات دواتر بریکاری یاریدەدەری قەزا دەچێتە ناو قەزاکە و بە پۆلیسەکان دەڵێت کە نەهێڵن ڕۆژنامەکان زانیارییان دەستبکەوێت و جیوغان ئازاد دەکرێت، سەرجەم کەیسەکانی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان کپ دەکرێت و دەشاردرێتەوە هەتا دواتر ئاشکرا دەکرێت.

 

ئەمە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک چیرۆکە لەلایەن تیمی سپۆتلایتەوە کە خەڵاتی پولیتزەری ساڵی ٢٠٠٣ی بەدەستهێناوە بۆ خزمەتگوزاری گشتی، بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠١٥ دەستنیشانکراوە.


 

ژانەری فیلم: ژیاننامە- تاوان

دەرهێنەر: تۆم ماکارثی

ڕۆڵگێڕانی: جۆن سلاتێری- لیڤ شریبەر- ڕەیچڵ ماکئادەمس- مایکل کیتۆن