فیلمی ئەمڕۆ: قسە بکە

فیلمی قسە بکە، فیلمێکی درامی سەربەخۆیی ئەمریکییە لە ڕۆمانێکەوە وەرگیرراوە کە لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی بەدەستهێناوە، کچێکی گەنج بە ناوی میلیندا لە یەکەم ساڵی خوێندنی ئامادەییدا لە پشووی هاوینەدا لە ئاهەنگێکدا دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەلایەن کوڕێکی خوێندنگاکەیەوە، بە هۆیەوە لە خێزان و هاوڕێکانی دووردەکەوێتەوە و توشی خەمۆکی و نەخۆشی دەروونی دەبێت توانای قسە کردنی لەدەستدەدات.

 

لەو کاتەدا پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات بۆ ئەوەی ڕاپۆرت بدات لەسەر ئەو کەسەی دەستدرێژی کردووەتە سەری، بەڵام کاتێک پۆلیس دەگات بەهۆی ئەو بارودۆخە دەروونیەی تیایدایە ناتوانێت قسە بکات.

 

کاتێک لە نەخۆشخانە دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی بۆ برینەکانی چارەسەر کرا، میلیندا لە پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەکەوە هەوایەکی بۆ دێت و بە قووڵی هەناسەکانی، لە کۆتاییدا ئەو هێزە دەدۆزێتەوە کە بە دایکی بڵێت، کە ئەو شەوە لە ئاهەنگەکەدا چی ڕوویداوە.
 

جۆری فیلم: درامی

دەرهێنەر: جێسیکا شارزەر

بەشداربوان: کریستن ستیوارت، میکایل ئەنگانارۆ، هاڵی هیرش

بەستەری فیلم: https://kfilmone.com/v/m?id=2146582093