فیلمی ئەمڕۆ: ڕەنگی مۆر

فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ١٩٨٥، لە نووسینی مێنۆ میجیس، چیرۆکەکە لە ڕۆمانی Alice Walker وەرگیراوە کە براوەی خەڵاتی پولیتزەری ساڵی ١٩٨٢ە، فیلمەکە بۆ ١١ خەڵاتی ئاکادیمی پاڵێوراوە.

فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ١٩٨٥، لە نووسینی مێنۆ میجیس، چیرۆکەکە لە ڕۆمانی  Alice Walker وەرگیراوە کە براوەی خەڵاتی پولیتزەری ساڵی ١٩٨٢ە، فیلمەکە بۆ ١١ خەڵاتی ئاکادیمی پاڵێوراوە.

 

فیلمەکە چیرۆکی ژنێکی گەنجی ئەفریقی-ئەمریکیە بەناوی "سیلی هاریس" دەگێڕێتەوە و ئەو نادادی و کێشانە دەخاتەڕوو کە ژنانی ئەفریقی- ئەمریکی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەزموونیان کردووە و پیایدا تێپەڕیوون لەلایەن خێزانەکانیان و کۆمەڵگەوە وەک: توندوتیژی، دەستدرێژی، هەژاری جیاکاری ڕەگەزی.

 

لە سەرەتای سەدەی بیستەمی گوندی جۆرجیا، "سیلی هاریس" ژنێکی گەنجی ئەفریقی- ئەمریکییە کە دوو منداڵی لەدەستداوە لەلایەن زڕباوکە خراپەکەی کە بەردەوام توندوتیژی و دەستدرێژی بەرامبەر دەکرێت، دواتر زڕ باوکەکەی دەیداتە پیاوێک کە بەردەوام لەلای ڕووبەرووی توندوتیژی و دەستدرێژی دەبێتەوە.

 

بڕیار دەدات چیتر نادادییەکان قبوڵ نەکات و دەڕواتە شوێنێکی دیکە بۆ ژیان، دوای چەند ساڵێک سیلی بۆی دەردەکەوێت کە ئەو پیاوە زڕباوکی بووە کە بەردەوام ئازاری سیلی و خوشکەکەی داوە، بەهۆی ئەو بەشە داراییەی لە خێزانەکەی بۆی جێدەمێنێت ڕێبازی ژیانی خۆی دەگۆڕێت و دوکانێکی بەرگدووری دادەمەزرێنێت و دەست بە کارکردن دەکات و لەگەڵ منداڵەکانی بەردەوامی بە ژیانی دەدات.

 

ژانەری فیلم: دراما- کۆمەڵایەتی

دەرهێنەر: ستیڤن سپیلبێرگ

ڕۆڵگێڕانی: وۆپی گۆڵدبێرگ، دانی گلۆڤەر، ئۆپرا وینفری، مارگرێت ئاڤێری