فیلمی ئەمڕۆ: ڕەنگە هەنار

لە زۆرێک لە ڕاپرسییەکاندا وەک یەکێک لە گەورەترین فیلمەکان ئاماژەی پێکراوە کە تا ئێستا دروستکرابێت، لەلایەن میخائیل ڤارتانۆڤەوە بە شۆڕشگێڕیی ناوزەدا کراوە و ئێستا وەک شاکارێکی نیشانەدار دادەنرێت.

ڕەنگە هەنار، فیلمی هونەری ئەرمەنیی سۆڤیەتییە لە ساڵی ١٩٦٩ لە نووسین و دەرهێنانی سێرجی پاراجانۆڤ، دەربارەی شاعیر وژەنیاری سەدەی هەژدەیەمی ئەرمینیایی (سایات نۆڤا)یە، بەڵام فیلمەکە چیرۆکی ژیانی ناگێڕێتەوە بەڵکو لە فۆڕمێکی سوریاڵیدا دەرهێنەر جیهانی ناوەوەی ناخی شاعیرمان پیشان دەدات.

 


ژانەری فیلم:  ژیاننامە- دراما- مێژووی

دەرهێنەر: سێرجی پاراجانۆڤ

ڕۆڵگێڕانی: گیۆرگی گیگچکۆری، ڤیلین گالوستیان، مێدیا جاپاریدز، سۆفیکۆ چیاوریلی