فیلمی ئەمڕۆ: مەیدانی زۆرانبازی

 

فیلمی مەیدانی زۆرانبازی باس لە ژیانی دوو کچ و باوکێک دەکات، باوکەکە بە پێچەوانەی دابوبەریتی باوی کۆمەڵگا لەجیاتی کاری ماڵ کچەکانی فێری زۆرانبازی دەکات، تا ئەو کاتەی دەبنە پاڵەوانی جیهانی.

 

فیلمی (مەیدانی زۆرانبازی- dangal)، باس لە باوکێک دەکات کە پێشتر یاری زۆرانبازی کردووە، بەڵام بەهۆی تەمەنییەوە ناتوانێت یاری بکات، هەروەها سێ کچی هەیە و یەکێکیان بچوکە، بۆیە بڕیار دەدات لەجیاتی ئەوەی دوو کچە گەورەکەی ببنە کچی ماڵ و دواتر هەر زوو بەشوویان بدات، دەیانکاتە زۆرانباز.

 

دوو کچەکە لەگەڵ باوکیاندا بەردەوام ڕاهێنان دەکەن، دەبنە باشترینی شارۆچکەکەی خۆیان، هیچ پیاوێکیش لە شارۆچکەکەدا نابێت وەک ئەوان لێهاتووبێت، دواتر باوکیان دەیاننێرێت تا بەشداری پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بکەن.

 

فیلمی مەیدانی زۆرانبازی لە چیرۆکێکی ڕاستی دوو پاڵەوانی زۆرانبازی هیندی وەرگیراوە، لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن نیتیش تیواری دەرهێنراوە، عامرخان، سانیە مەلهۆترا و فاتمە سانیە شێخ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، لە جۆری ئەکشن و سەرکێشییە، لە ١٦٠ خولەک پێکهاتووە، لە هیندستان خەڵاتی باشترین ئەکتەر، فیلم و دەرهێنەری بەدەست هێناوە، لە ڕیزی ١٠ باشترین فیلمی هیندییە.