فیلمی ئەمڕۆ: مێشک لەسەر ئاگر

مێشک لەسەر ئاگر، لەم فیلمەدا ژیاننامەی ڕۆژنامەنووس سوزانا کاهالان دەگێڕدرێتەوە و تیشک دەخاتەسەر وردەکارییەکانی نەخۆشییەکی دەگمەنی دەماری.

 

دانەری فیلمەکە درامایەکە لە نووسین و دەرهێنانی جیرارد بارێت، لەسەر بنەمای بیرەوەرییەکانی ڕۆژنامەنووس سوزانا کاهلان کە لە ژێر ناونیشانی "مێشک لەسەر ئاگر" بڵاوکراوەتەوە، ئەزموونە زەبربەخشەکەی لەگەڵ نەخۆشییەکی دەگمەنی دەمار نیشاندەدات، لە نیشانە توندوتیژەکانیەوە کە تووشی بووە تا دەگاتە هاتنی ئەو پزیشکەی کە سەرپەرشتی کەیسەکەی دەکات تا دەگاتە دەستنیشانکردنی دروست و دۆزینەوەی هۆکاری نەخۆشییەکەی.

 

ڕۆژنامەنووس سوزانا کاهالان لە ڕۆژنامەی نیویۆرک دەیلی کاری دەکرد، نیشانەکانی بە تووشبوون بە نەخۆشی سەرئێشەی سووک دەست پێدەکات و بە تێپەڕبوونی کات بارودۆخی خراپتر دەبێت و ڕەفتارەکانی مەیلی توندوتیژ دەبێتەوە.

 

ئەم فیلمە بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ لە ساڵی ٢٠١٦ نمایشکرا، کە گرەیس مۆرێتز رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا.

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/brain-on-fire-2016/