فیلمی ئەمڕۆ: کتێب دزەکە

فیلمێکی جەنگی ساڵی ٢٠١٣یە لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا نووسراوە، باس لەکاتی جەنگی دووەمی جیھانیی دەکات، کاتێک ژیانی جولەکەکان و کۆمۆنیستەکان لە مەترسیدا بوو لە کاتی دەسەڵاتی نازییەکان لە ئەڵمانیا.

 

 

لەو سەردەمە کە نازییەکان دەستیان بەسەر هەموو بەشێكی ئەڵمانیادا گرتبوو، کچێک بە ناوی (لیزڵ) کە لەلایەن خێزانێکی ئەڵمانییەوە بەخێوکراوە، خەریکی دزینی کتێب و خوێندنەوەیانە لەگەڵ خەڵکانی تری جولەکەدا کە ئەو کاتە لە ماڵەکاندا دەمانەوە تا هۆشیاری بڵاوبکاتەوە.

 

جۆری فیلم: درامی- جەنگی

دەرهێنەر: برایان پێرکیڤال

بەشداربوان: سۆفی نێلیس، ئێمیلی واتسۆن

بەستەری فیلم: https://kfilmone.com/v/m?id=2146582032