فیلمی ئەمڕۆ: کچێکی باڵابەرز

فیلمێکی کۆمیدی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٩یە، خوێندکارێکی ئامادەییە بە ناوی جودی باڵابەرزترین خوێندکاری ئامادەییەکەیە ئەمەش هەمووکات هەستی نائاسودەی بۆ دروستدەکات بەهۆی باڵایەوە، بەڵام دوای چەند ساڵێک لە ئازار چەشتن بەهۆی گاڵتەپێکردن و توانج سەرنجەکانی کۆمەڵگا و کەسەکانی چواردەوری، بەهەر نرخێک بێت لەکۆتایدا جودی بڕیاردەدات هەستی متمانە بەخۆبوون بۆخۆی بگەڕێنێتەوە و بەهای ڕاستەقینەی خودی کەسی خۆی بدۆزێتەوە.

 

دەرهێنەر: نزینگها ستیوارت

نووسەر: سام وۆلفسۆن

ڕؤڵگێڕانی: ئاڤا میشێل، گریفین گلۆک، سابرینا کارپێنتەر