فیلمی ئەمڕۆ: هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان

هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان – the fault in our stars، فیلمێکە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەم هاتووە و لە ڕۆمانەکەیەوە وەرگیراوە لە نووسینی جۆن گرینی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.

هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان – the fault in our stars، فیلمێکە ساڵی ٢٠١٤ بەرهەم هاتووە و لە ڕۆمانەکەیەوە وەرگیراوە لە نووسینی جۆن گرینی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمەکە باس لە کچ و کوڕێکی گەنج دەکات کە هەردووکیان تووشبووی شێرپەنجەن، ھەیزل گرەیس، کە کچێکی ١٦ ساڵانە و تووشی شێرپەنجەی سییەکانی بووە، لەلایەن دایکی ناچار دەکرێت بەشداری لە گروپێکی پشتگیری شێرپەنجە بکات، کوڕێکی تەمەن ١٧ ساڵان دەناسێت بەناوی ئۆگەستس واتەرس، کە بەھۆی شێرپەنجەوە قاچی ڕاستەی لەدەستداوە.

ھەیزڵ و ئۆگەستس یەکتر دەناسن و پەیوەندییەکی بەھێز لەنێوانیان دروست دەبێت، ئۆگەستس ڕۆمانێک دەبەخشێت بە ھەیزڵ بە ناوی بەھای کازیوە و ھەیزڵیش ڕۆمانی ئازارێکی مەزن پێشنیاردەکات بۆ ئۆگەستس کە ڕۆمانەکە لەلایەن پیتەر ڤان ھاوتنەوە نووسراوە و باس لە کچێکی تووشبووی شێرپەنجە دەکات بە ناوی ئانا، کە ڕەنگدانەوەی ژیان و ئەزموونی ھەیزڵی تێدایە.

 

ئۆگەستس کە نەخۆشییەکەی تەشەنە دەستێنێت گیان لەدەستدەدات، نامەیەک بۆ هیزڵ بەجێدەهێڵێت باس لەوە دەکات ھەموو کەسێک لەم دنیایەدا تووشی ئازار دەبێت، بەڵام خۆمان ھەڵبژاردنێکمان لەدەستە کە ڕێگە بە کێ دەدەین ئازارمان دەدات و چۆن دەژین.

 

فیلمی the fault in our stars لەلایەن جۆش بوون' کاری دەرھێنانی بۆ کراوە هەردوو ئەکتەر شەیڵین وودی و ئانسڵ ئێڵگۆرت و نات وۆف ڕۆڵیان تێدا گێراوە، ژانەری فیلمەکە درامییە  و ماوەکەی ١٢٦ خولەکە.

 

بەستەری فیلم:

https://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=255