فیلمی ئەمڕۆ: چەماندنەوە وەک بێکهام

دوای ئەوەی چەندین جار باوکی هەوڵدەدات لە تیمەکە دووریبخاتەوە، بەڵام پاش ئەوەی بەشداری لە یەکێک لە یارییەکانی کچەکەی دەکات و لێهاتووییەکانی دەبینێت بڕیاردەدات ڕێگەی پێبدات کە کچەکەی لەگەڵ خەونەکەی دڵخۆشبێت.

فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٢ ی کۆمیدی و وەرزشییە، ناونیشانی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی "دەیڤد بێکهام" و کارامەیی لە تۆمارکردنی لە لێدانی ئازاد، ژنێکی گەنج یاساکان دەچەمێنێتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی لە تۆپی پێی پرۆفیشناڵ، بەڵام دایک و باوکی  خێزانێکی نەریتین و ڕەتی دەکەنەوە و دەیانەوێت کوڕێکی جوان بدۆزێتەوە و فێری چێشتلێنان ببێت.

 

جێس لە خێزانێکی هیندی بەریتانییە کە لە هۆنسلۆ لە لەندەن دەژی، خولیای تۆپی پێی هەیە لە منداڵییەوە لەگەڵ کوڕەکان یاری دەکات بەڵام خێزانەکەی ڕەتی دەکەنەوە، جولیز پاکستۆن، ئەندامی تیمی تۆپی پێی ژنانی ناوخۆ، تێبینی کارامەیی تۆپی پێی جێس دەکات و بانگی دەکات بۆ ئەوەی بێتە ناو تیمەکەیان، جێس بە نهێنی لەگەل تیمەکە دەست بە ڕاهێنان دەکات.

 

دوای ئەوەی چەندین جار باوکی هەوڵدەدات لە تیمەکە دووریبخاتەوە، بەڵام پاش ئەوەی بەشداری لە یەکێک لە یارییەکانی کچەکەی دەکات و لێهاتووییەکانی دەبینێت بڕیاردەدات ڕێگەی پێبدات کە کچەکەی لەگەڵ خەونەکەی دڵخۆشبێت.

 

 یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی خولەکە کە لە هەمان ڕۆژی ئاهەنگی زەماوەندی خوشکەکەی دایە، جێس بڕیاردەدات دەست لە کاربکێشێتەوە بەڵام باوکی حەزی کچەکەی بۆ یاریکردن قبوڵ دەکات و پێی دەڵێت بڕوات و بەشداری یارییەکە ببێت بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت لە ڕۆژی هاوسەرگیری خوشکەکەی، پاش بەشداری کردن جێس دەتوانێت بە لێدانێک بردنەوە بۆ تیمەکەی مسۆگەر بکات.

 

ژانەری فیلم: درامی، وەرزشی

دەرهێنەر: گوریندر چادا

ڕۆڵگێڕان: پارمیندەر ناگرا، کیرا نایتلی، جۆناتان ڕایس مایەرس