فیلمی ئەمڕۆ: بازنە

فیلمێکی درامی ساڵی ٢٠٠٠ ی وڵاتی ئێرانە ڕەخنە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان لە ئێران دەگرێت و ژنان بە شێوەی جۆراوجۆر تێدەکۆشن بۆ کارکردن لە کۆمەڵگای چەوسێنەری وڵاتی ئێران.

بازنە-دایره، فیلمێکی درامی ساڵی ٢٠٠٠ ی وڵاتی ئێرانە  ڕەخنە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژنان لە ئێران دەگرێت و ژنان بە شێوەی جۆراوجۆر تێدەکۆشن بۆ کارکردن لە کۆمەڵگای چەوسێنەری وڵاتی ئێران.

 

 فیلمەکە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە لەوانە شێری زێڕین لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا لە ساڵی ٢٠٠٠دا بەڵام نیشاندانی لە ئێران قەدەغەکراوە.

 

فیلمەکە لە نەخۆشخانەی منداڵبوون دەست پێدەکات، کە دایکی سۆلماز غەڵامی نیگەرانە لەوەی کە زانیویەتی کچەکە  منداڵێکی کچی بووە، دەترسێت لەوەی کە دایک و باوکی هاوژینی کچەکەی کوڕەکەیان ناچاربکەن کە لە هاوژینەکەی جیاببێتەوە، پاشان بۆی دەردەکەوێت کچەکەی دیکەی کوژراوە، ڕووبەڕووی چەندین ڕووداو دەبنەوە لەگەڵ پۆلیس لە گەڕان بە شوێن بکوژی کچەکەی دیکەیاندا.

 

ژانەری فیلم: دراما

دەرهێنەر: جەعفەر پەناهی