فیلمی ئەمڕۆ: باکوری وڵات

باکوری وڵات فیلمێکی درامی ئەمریکیە، چیرۆکەکەی باسی ژنێکە بە ناوی "جۆسی" کە لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی لە هاوژینە خراپەکەی خۆی ڕادەکات و دەگەڕێتەوە بۆ شارەکەی لە باکوری مینیسۆتا.

باکوری وڵات فیلمێکی درامی ئەمریکیە، چیرۆکەکەی باسی ژنێکە بە ناوی "جۆسی" کە لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی لە هاوژینە خراپەکەی خۆی ڕادەکات و دەگەڕێتەوە بۆ شارەکەی لە باکوری مینیسۆتا.

 

لەپێناو پەیداکردنی بژێوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی ئەو ژنە دەست بە کارکردن دەکات لە کانێکی ئاسن، بەشێک لەو پیاوانەی لەو کانەدا کاردەکەن پێیان وایە ئەوە شوێنی کارکردنی ژنان نیە و ژنان دەبێت لە ماڵەوە بن.

 

جۆسی هاوڕێیەتی لەگەڵ کرێکارە ژنەکان دروست دەکات و بۆی دەردەکەوێت کە ژنان بەردەوام بە ئامانج دەگیرێن بۆ دەستدرێژی سێکسی و سوکایەتی پێکردن لەلایەن کرێکارە پیاوەکانەوە کە بەشێکیان پێیان وایە ژنان نابێت لەو شوێنانە کاربکەن.

جۆسی بەردەوام ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبێتەوە ،بەڵام بە ڕووی پیاوەکاندا دەوەستێتەوە و هەوڵدەدات بیان وەستێنێت پاشان دەیەوێت داوای هاوکاری بکات لە بەڕێوەبەرەکەی، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە کە گوێی لێبگرێت، دواتر لەلایەن یەکێک لە کرێکارە پیاوەکان دەستدرێژی دەکرێتەسەر و جۆسی هەوڵ دەدات لەگەڵ کرێکارە ژنەکانی دیکە سکاڵا تۆمار بکەن و ڕووداوەکان دوای ئەوە بەردەوام دەبێت.

 

تا دەگاتە ناچارکردنی دەوڵەت بۆ پاراستنی ژنان لە شوێنی کارکردن و دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە گێچەڵ پێکردنی ژنان لە شوێنی کاردا.

 

ژانەری فیلم: درامی

دەرهێنەر: نیکی کارۆ

ڕۆڵگێڕان: چارلیز ثیرۆن، فرانسس ماکدۆرماند، شۆن بین، ڕیچارد جێنکینس، میشێل مۆناگان