فیلمی ئەمڕۆ: بێ بەزەیی

فیلمی " no mercy- بێ بەزەیی"


فیلمی " no mercy- بێ بەزەیی"، فیلمێک دەربارەی ڕێکخراو و گروپە مافیاکان دەکات، کە کچە گەنجەکان لە خوێندگاکاندا دەفڕێنن و دەیانفرۆشن.

 

"بی بەزەیی" باس لە دوو خوشک دەکات کە پێکەوە دەژین و خوشکە بچوکەکە خوێندکاری ناوەندییە، ڕۆژێک لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکارەوە دەفڕێندرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەری و ڤیدیۆکەی بڵاودەکرێتەوە.

 

کاتێک خوشکەکەی ڤیدیۆکە دەبینێت دەزانێت کە دەستدرێژی کراوەتە سەر و فرۆشراوە، دوای چەندین گەڕان و شەڕ تێدەگات کە فڕاندنی خوشکەکەی لەلایەن کۆمەڵێک بەرپرسەوە بووە کە باندی لەشفرۆشیان هەیە و کچە گەنجەکان دەفڕێنن.

 

فیلمی "بێ بەزەیی" ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی کۆریا بەرهەمهاتووە، ژانەری فیلمەکە ئەکشنە و لە ٩٠ خولەک پێکهاتووە، "کیۆنگ تیک لیم" دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەکتەری کۆریای باشور "لی سی یۆنگ" ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت.

 

ت.پ