تابلۆی ئەمڕۆ: ژیانەوە

هونەرمەندی ئەمریکی ماکسفیڵد پاریش، لە تابلۆی "ژیانەوە"دا، وێنای ژنێکی گەنجی جوانی لەسەر لێواری بەردێک کردووە، کە هەوای گەرم یاری بە قژی دەکات و بۆ ئاسمان دەڕوانێت.

 

هونەرمەندی ئەمریکی ماکسفیڵد پاریش لە ساڵی ١٨٧٠ لە شاری فیلادلفیا لەدایکبووە، سەرەتا تەلارسازی خوێندووە، دواتر لە ساڵی ١٨٩١ ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی پێنسیلڤانیا لە پەیمانگای هونەری درێکسێل خوێندوویەتی.

 

یەکێک لە جوانترین و بەناوبانگترین تابلۆکانی کە لە ساڵی ١٩٣٠ کێشراوە، تابلۆی "ژیانەوە"، کە تێیدا ئاسۆیەکی بە هەور داپۆشراو و ئاسمانێکی شینی وێنا کردووە کە هەوڵی لادانی هەورەکان دەدات بۆ بینینی خۆر، هەروەها زنجیرەیەک شاخ کە بێدەنگی بە تابلۆکە دەبەخشێت، کێشراوە، هەندێک دار هەیە و ڕووبارێک بە شاخەکاندا تێدەپەڕێت و دارەکان ئاو دەدات.

 

لەسەر بەردێک ژنێک وەستاوە و لە کاتی خۆرئاوابووندا سەیری ئاسمانی شین دەکات، هەور و دار و شاخەکان لەسەر جلە بەیبوونەکەی ڕەنگ دەدەنەوە کە ڕووناکی زەردی هەڵمژیوە و درەوشاوەتەوە.

 

تابلۆی "ژیانەوە" بە زیندوویی و یەکدەنگی ڕەنگەکانی تایبەتمەندە، هونەرمەند شین و پلەبەندییەکانی بەکارهێناوە، هەروەها وەنەوشەیی و پرتەقاڵیشی تێدا بەکارهاتووە.