گۆرانی ئەمڕۆ: ژن
کاتێک ڕەعنا مەنسوور ئەم گۆرانییەی بڵاوکردەوە، پێشکەشی هەموو ئەو ژنانەی کرد کە لە ئێران لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەشن، بەڵام ئێستا ئەم گۆرانییە تایبەتە بە هەموو ئەو ژنانەی کە لە پێناو مافە سەرەتاییەکانیاندا خەباتی سەخت دەکەن و زیاتر لە مانگێکە بۆ ئەوەی ئازاد ببن، شەڕ دەکەن.