ژیاننامەی ئەمڕۆ: عایشە مالیک، ژنێک لە دادگای باڵای پاکستان

 

عایشە مالیک لەدایکبووی ٣ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٦٦، خوێندنی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی پاریس و نیویۆرک خوێندوو و لە قوتابخانەی فرانسیس هۆڵاند بۆ کچان لە لەندەن خوێندنی تەواو کردووە، لە پاکستان لە قوتابخانەی ڕێزمانی کەراچی خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بازرگانی لە کۆلێژی بازرگانی و ئابووری حکومی لە کەراچی بەدەستهێناوە.

 

پاشان بڕوانامەی یاسایی لە کۆلێژی یاسای پاکستان وەرگرتووە و بڕوانامەی لە قوتابخانەی یاسای هارڤارد وەرگرتووە، لە ساڵانی ١٩٩٨-١٩٩٩ بەهۆی شایستەیی نایاب دەستنیشانکرا، عایشە لە ئێستادا دادوەرێکی پاکستانییە، یەکەم دادوەری ژنی دادگای باڵایە لە مێژووی پاکستاندا کە لە ٦ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ کۆمیسیۆنی دادوەری پاکستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستنیشانکردنی لە دادگای باڵای پاکستان.

 

دادوەر عایشە مالیک لە مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا بووە یەکەم دادوەری ژن لە دادگای باڵای پاکستان، دوای پرۆسەیەکی مشتومڕاوی بۆ کاندیدکردن کە تیایدا ئەو دەزگایە نۆ ئەندامەی کە لە کۆتاییدا بە ٤-٥ دەنگیاندا بۆ پەسەندکردنی.

 

عایشەی تەمەن ٥٥ ساڵ ئێستا لەگەڵ ١٦ هاوكاری پیاو لە دادگای باڵای ئەو وڵاتە دادەنیشێت، لە دوو دەیەی ڕابردوودا وەك دادوەری دادگای باڵای شاری لاهور كاری كردووە، لەوێشدا پشكنینی پاکیزەیی بوونی کچانی لە یاسا قەدەغە كردووە كە بەکارهێنرا بۆ ئەو ژنانەی کە ڕاپۆرتیان دابوو دەستدرێژییان کراوەتە سەر.