پەرتوکی ئەمڕۆ: پراگماتیک و شێوازگەری

پەرتوکی پراگماتیک و شێوازگەری لە نووسینی نەزیرە سابیر مستەفایە، لەلایەن ناوەندی ئاوێر چاپ و پەخش کراوە، پەرتوکەکە لە بابەتی زمانەوانی شێوازگەرییە و باس لە شێوازەکانی لێکدانەوەی بابەتی دەکات.

 

پەرتوکی پراگماتیک و شێوازگەری ناونیشانی تێزی دکتۆرایە، کە لێکدانەوە بۆ بنەماکانی ھەردوو بواری پڕاگماتیک و شێوازگەری دەکرێت، سنور و بواری لێکدانەوەکان بۆ ئاستەکانی ژێر ڕستە و سەرووی ڕستە لەخۆدەگرێت، واتە ئاستی مۆرفۆلۆجی و ڕستە و پەڕەگراف و دەق دەگرێتەوە.

 

لە پەرتوکەکەکدا هەوڵدراوە لایەنی شێوازگەری و پڕاگماتیک لە زمانی کوردیدا، ڕێزمانڕێژییەک لە نێوان ئەو ناونیشانە و ناونیشانی (شێوازگەریی پڕاگماتیک) شیکردنەوەی بۆ بکرێت، دواتر لەسەر ئەو بنەمایە لێکدانەوە بکرێت.