پەرتوکی ئەمڕۆ: گەڕانەوە بۆ کەرکوک

پەرتوکی "گەڕانەوە بۆ کەرکوک" لە نووسینی نەرمین عوسمان، نووسەر و ڕوناکبیرە، لەلایەن ئینستیتیوتی نارین چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

پەرتوکەکە باس لە دۆخی ئاڵۆزی شاری کەرکوک و سیاسەتی بە عەرەبکردنی خەڵکەکەی دەکات، نووسەر لە بارەی پەرتوکەکەوە وەها دەنووسێت:

 

"هێشتا کەرکوک و دۆزە ڕەواکەی بەشێکن لە مێژووی بزوتنەوەی کوردایەتی بە کۆن و نوێوە، دۆزەکە بە قۆناغی جۆراوجۆردا تێپەڕییووە، بەڵام لای کورد حزب، سەرکردە و بزووتنەوەکانی سەنتەری چارەسەری هەموو کێشەکان بووە، نکۆڵی لەوە ناکەم کەمتەرخەمی زۆر بەرانبەر کەرکوک کراوە، بەڵام نە گرنگی خۆی لەدەستداوە نە ستراتیژی پشتگوێخستنی کەرکوک بووە، بەڵکو هەندێک جار ناچاری و هەندێک جاریش خۆڕێکخستنەوە بووە بە قۆناغی داهاتوو.

 

بارودۆخی ئێستای کەرکوک ئاسایی نیە تەعریبی بەرنامەبۆدانراو بەڕێوەدەچێت، شیعە چاوی خستوەتەسەر کەرکوک و دەیەوێت لە ژمارە و هەمینەی کورد و عەرەب کەم بکاتەوە.

 

تورکمان دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەیە و بە دەسەڵاتی عەرەب ڕێگە لە گەڕانەوەیان دەگرێت، لە هەمووی خراپتر حزبەکانی کورد و کوردستانی لەو شارەدا پەرتەوازەن و سیاسەتێکی یەکگرتوویان نیە تەنانەت ئێستاش کە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەچین. "