پەرتوکی ئەمڕۆ: پەپولەی ئازادی

پەپولەی ئازادی ڕۆمانێکی لێوانلێو لە ڕاستی، حەقیقەتی کوردان لە ژێر ئەشکەنجە و بەرخۆدانی کوردان بەرامبەر سیستمە چەوسێنەرەکان دەردەخات.

 

پەپولەی ئازادی، لەلایەن ئەحمەد بلوکی بەشێوەزاری کوردی-کرمانجی نووسراوە، لەلایەن نەجیبە قەرەداغی وەرگێڕانی بۆسەر زمانی کوردی-سۆرانی بۆکراوە.

 

ڕۆمانەکە پێکدێت لە ٢٤٠ لاپەڕە، باس لە ژیان و تێکۆشانی تێکۆشەر شیرین عەلەمهولی دەکات لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران، کە چۆن ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبێتەوە و سەرەڕای سەختی و قورسی ئەشکەنجەکان بەڵام مل بۆ دانپێدانان و خۆبەدەستەوەدان نانێن.

 

شیرین عەلەمهولی، لە ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨١، لە گوندی دیم قشڵاقی سەر بە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو، لە لە ٩ی ئایاری ٢٠٠٩دا لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلیی، عەلی حەیدەرییان و مەهدی ئیسلامییان بە تۆمەتی ئەندامبوونیان لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا لەسێدارەدران.