فیلمی ئەمڕۆ: بێ هاوژینەکان

فیلمی "بێ هاوژینەکان" لە دەوری شاری شیکاگۆ دەسوڕێتەوە، باس لە چوار بێ هاوژین دەکات کە تەنها بەو ئابوریانە دەژین کە لە هاوژینەکانیان بۆیان بەجێماوە و هەوڵدەدەن داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆیان و منداڵەکانیان دروست بکەن.

 

فیلمەکە لە جۆری ئەکشنە و ئەمریکییە، لە نووسینی جیلیان فلین و دەرهێنانی ستیڤ مەکوین و هاوبەشی بەرهەمهێنانی بەریتانی و ئەمریکییە، لەسەر بنەمای زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی بەریتانی بە هەمان ناونیشان کە لە ساڵی ١٩٨٣ پەخشکرا.

 

فیلمەکە کە "ڤیۆلا دەیڤس، میشێل رۆدریگێز، ئەلیزابێس دیبیکی، سینتیا ئێریڤۆ" ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ بۆ ساڵی ٢٠١٨ نمایشکرا، و لە دەوری چوار ژن دەسوڕێتەوە کە بە شێوەیەکی نهێنی هاوژینەکانیان لەدەستدەدەن.

 

ئەو چوار ژنە بە ناوەکانی ڤێرۆنیکا و لیندا و ئەلیس و بیل هیچ شتێکی هاوبەشیان نییە، جگە لەو قەرزانەی کە هاوژینەکانیان بەجێیان هێشتووە، ڤێرۆنیکا سەرکردایەتی گروپی چوار بێ هاوژین دەکات لە شیکاگۆ بۆ تۆڵەسەندنەوە لە سیاسەتمەدارێکی ناوخۆیی کە هۆکار بوو لە کوشتنی هاوژینەکانیان و ئەو ئازارە گەورەیەی کە بەرکەوتەی بوون.

 

فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی زۆری لێکرا، کە دووپاتیانکردەوە کە دراما و وروژاندنی تێکەڵ کردووە، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ چەند خەڵاتێک، لە کاتێکدا ڤیۆلا دەیڤس پاڵێوراو بوو بۆ باشترین ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی لە خەڵاتی بافتا بۆ ساڵی ٢٠١٨.

 

لینکی فیلم: https://roof.egybest.to/movie/widows-2018/?ref=search-p1