فیلمی ئەمڕۆ: خوشکانی جەنگ

فیلمی خوشکانی جەنگ، فیلمێکی جەنگی-درامی فەڕەنسیە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٩یە، فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی کارۆلین فۆریستە، لەسەر بنەمای ڕووداوە مێژووییەکان نوسراوە کە باس لە ئازایەتی و بوێری ژنە شەڕڤانە ئێزدییەکان دەکات لە شەڕی دژ بە داعش و داگیرکەران ڕووداوی فیلمەکە نیشانی دەدات کە چۆن گروپێک لە داعش ژنانی ئیزدی دەبەن و پیاوەکانیان دەکوژن، دواتر شەڕڤانان ڕووبەڕوویان دەبنەوە و تێکیان دەشکێنن.

 

کێنزا و یەعێل دوو ژنی گەنجی فەڕەنسین کە دەچنە سوریا و شانبەشانی هێزە کوردییەکان شەڕ دەکەن لەوێ چاویان بە زارای ڕزگاربووی ئێزدی دەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی لە کولتوورە جیاوازەکاندا لەدایك بوون، بەڵام بە قوڵی دەبنە هاوڕێی یەکتر و ژنانی تێکۆشەر برینی ڕابردوویان ساڕێژ دەکەن و هێزی ئێستای خۆیان دەدۆزنەوە.

 

جێی ئاماژەیە دیلمی خوشکانی جەنگ بووە جێی توڕەبوونی سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆیە کارۆلین فۆرێست، دەرهێنەری فیلمەکە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئێمە فیلممان بۆ دڵخۆشیی ئەردۆغان دروستنەکردووە، ئەم فیلمەمان دروستکردووە بۆئەوەی وەک ئاھەنگ گێڕانێک بێت بۆ ژنانی شەڕڤان. ئێمە فیلممان لەبەر دڵی کەس بەرهەم نەهێناوە.

 

دەرهێنەر: کارۆلین فۆرێست

لە ڕۆڵگێڕانی: دیلان گوین، ئەمیرە کاسار، کامیلیا جۆردەنە، مایا سانسا، ئیستەر گارێل

ژانەری فیلم: جەنگی