گۆرانی ئەمڕۆ: بیا

لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هونەری ناڕەزایەتیش تەشەنەی کرد و زۆرێک لە گروپە هونەرییەکان لە ناوخۆی ئێرانەوە بەرهەمی پاک و شۆڕشگێڕانەیان خوڵقاند.

 

"بیا" لە گروپێکی نەناسراوەوەیە، کە بە یەکێک لە جوانترین بەرهەمەکانی ئەم قۆناغە دادەنرێت و ئەم گۆرانییە خەڵکی ئێران بانگ دەکات بۆ شۆڕش.