ژیاننامەی ئەمڕۆ: ئۆلریک مینهۆف

 

ئۆلریک مینهۆف، سەرۆکی فراکسیۆنی سوپای سور و ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگ، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٤دا لە ئۆڵدنبێرگ لە باکووری ئەڵمانیا لەدایکبووە. یەکەم وتاری لە گۆڤاری کۆنکریت دوای تیرۆرکردنی سەرکردەی بزووتنەوەی ٦٨، ڕودی دوتسکی بڵاوکرایەوە، ئەو ژنە تێکۆشەرە توڕە بوو لە ئیمپریالیزم و چەپی پاسیڤ، بۆیە هەمیشە لە چالاکیدا بوو و لە بازاڕەکاندا گفتوگۆ و شەڕی دەکرد، دواتر لەگەڵ فراکسیۆنی سوپای سور دەستی بەکارکرد و وەک سەرۆکی گروپی بادەر-مینهۆف دەستنیشان کرا.

 

لە ١٤ی ئایاری ساڵی ١٩٧٠دا خەباتی فکری قوڵتر دەبێتەوە بە شێوەیەکی نهێنی بەشداری لە چالاکییەکانی رافدا دەکات، لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٧٢دا دەستگیرکرا و لە شتوتگارت کرایە ژووری تاکەکەسییەوە، دواتر دادگا داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرکرد.

 

ئۆلریک مینهۆف لە ٩ی ئایاری ١٩٧٦دا لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا لە ژووری تاکەکەسیدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، گیان لەدەستدانی ئۆلریک گومانی لای خەڵک دروستکرد بەوەی کە لەلایەن دەسەڵاتی ئەڵمانیاوە لە زینداندا خنکێنراوە و هەڵواسراوە.