فیلمی ئەمڕۆ: لاپەڕەی سور

فیلمی لاپەڕەی سور لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن دەرهێنەر دەرسیم زەرەڤان و بەرهەمهێنەر چیدەم ڕۆژ، ئەحمەد فەقێ، هێژار ئەحمەد، کۆمیتەی فیلمی ڕۆژئاوا و مەد فیلم پرۆدەکشن، دەرهێنەری فیلم، کۆماس فیکی ئەلسولەیمان بەرهەمهێنراوە، هەریەک لە سەرنووسەر سەرهات هولوکا و کاری میوزیکی مەمۆ گوڵ کاریان تێدا کردووە.

 
فیلمی لاپەڕەی سور باس لە ڕاستی کۆمەڵگای ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی داعش بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە ژنێکە وەک شاعیرێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی و بەرخۆدانی گەل ڕووی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، ئەو ڕۆڵە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی گیانفیدا، نوژیان ئەرهانەوە دەبینرێت، کە لە ٣ی ئاداری ٢٠١٧ لە شەنگال لە ئەنجامی هێرشی پێشمەرگەی ڕۆژ ژیانی لەدەستدا.