ڕووداوی ڕۆژ: یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە

..

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پاش ئاڵۆزییەکانی ناو وڵات لە زۆر بواری ژیانەوە ژنان خۆیان ڕێکخستووە، ژنان دەیانزانی پێویستە لە بواری سەربازیشدا بەڕێکخستن ببن و خۆیان پاراستنی خاک و ژنان بکەن بەرامبەر بە هێرشەکانی دەکرێتە سەریان.

 

دوای بەشداری ژنان لە بواری سەربازیدا هەبوونی هێزێکی تایبەت بە ژنان بە گرنگ بینرا، بۆیە ٤ی نیسانی ٢٠١٤ دوای بەستنی یەکەم کۆنگرە، بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە ناوەندی پاراستنیان کردەوە.

 

یەپەژە لە شەڕی دژی چەتەکانی داعش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بوونە سەرچاوەی هێز و بوێری و هیوا، ژنانی یەپەژە توانییان سەرکەوتنی گەورە بە دەستبهێنن و چەندین هەزار کەس لە مەترسی کۆمەڵکوژی و داگیرکردن بپارێزن و بە پێشەنگایەتی ئارین میرکان و ڕیڤاناکان بەرخۆدانی کۆبانێدا گەشتە ترۆپکی سەرکەوتن، هەروەها ژنانی یەپەژە و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە جیهاندا بە هێز و بوێرییەکەیان ناسران.


         

ت.پ