ژیاننامەی ئەمڕۆ: سیاسەتمەدار وینی مادیکیزەلا ماندێلا

...

وینی مادیکیزلا ماندێلا، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقی-ANC، لە ٢٦ی ئەیلولی ١٩٣٦ لە پۆندۆلاند لە ئەفریقا لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٤-٢٠٠٣ تا وەک ئەندامی پەرلەمان خزمەتی کردووە و سەرۆکی یەکێتی ژنانی ئەفریقی بوو، هەروەها ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری کۆنگرەی نەتەوەیی ئەفریقیا بووە.

 

لە ساڵی ١٩٨٨ خەڵاتی کاندیسی بۆ خزمەتگوزاری جیاواز لە هاوپەیمانی نیشتمانی ١٠٠ ژنی ڕەشپێست وەرگرتووە، لە ٢ی نیسانی ٢٠١٨ بە نەخۆشی شەکرە کۆچیی دواییکردووە.