ڕووداوی ڕۆژ: ١٧ی ئایار، یەکەم پارچەکردنی کوردستان

لە ١٧ی ئایاری ١٦٣٩ هەردوو ئیمپراتۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست عوسمانی و سەفەوی بە پەیمانی قەسری شیرین خاکی کوردستانیان دابەش کرد، ئەمەش بە یەکەم ڕێککەوتن دادەنرێت کە کوردستان تێیدا بووە دوو پارچە.

 

دوای شەڕی چاڵدێران و نزیکەی ١٥٠ ساڵ شەڕ لە نێوان عوسمانی سەفەوییەکاندا، لە ١٧ی ئایاری ١٦٣٩ هەردوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی لە قەسری شیرین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیماننامەیەکیان واژۆ کرد، بەپێی پەیماننامەکە، بەشێک لە کوردستان و هەموو عێراق درایە دەوڵەتی عوسمانی، بەرامبەر پێدانی ئەو بەشە، سەفەوییەکان یەریڤانیان داواکرد.

 

بەو پێیە یەکەم دابەشبوونی کوردستان بەسەر عوسمانی و سەفەوییەکاندا بەر لە ٣٨٣ ساڵ بە پەیماننامەی قەسری شیرین بووە.