ژیاننامەی ئەمڕۆ: ئەمەل کلۆنی چالاکوانی مافی مرۆڤ

 

ئەمەل عەلەمدین، لەدایکبووی ٣ی شوباتی ١٩٧٨یە لە كاتی شەڕی ناوخۆی لوبنان، لە تەمەنی دوو ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی هاتوونەتە بەریتانیا و نیشتەجێبوون.

 

ئەمەل لە زانكۆی ئۆكسفۆرد بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە قوتابخانەی یاسا لە زانكۆی نیویۆرك بكات بۆ خوێندنی ماستەر لە یاسا، ئەمەل وەک نووسەری دادوەری لە دادگای نێودەوڵەتی داد و دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا کاری کردووە.

 

هەروەها خەڵاتی شریگلی وەرگرتووە، کە خەڵاتێکی بەناوبانگە و دەدرێت بە خوێندکارانی نایاب لە بواری خوێندنی یاساییدا.