ژیاننامەی ئەمڕۆ: پریت چاندی، ئەفسەری سوپای بەریتانی

 

پریت لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە، چارەسەرکاری فیزیۆسێراپی بەریتانی و ئەفسەری پزیشکی سوپای بەریتانیایە کە لە ٣ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢دا گەشتێکی تاکەکەسی بەسەر ئەنتارکتیکادا بۆ جەمسەری باشوور تەواو کردووە.

 

کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵ بوو حەزی لە تێنس بوو و ڕۆیشت بۆ قوتابخانەیەکی تێنس، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە کۆماری چیک بووە، کە جیری نۆڤاک قوتابخانەیەکی تێنسی تێدا بەڕێوەدەبرد، دوای ئەوەی حەزی لە تێنس نەما، گەڕایەوە بەریتانیا و لەوێ خوێندنی تەواو کرد، لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا دەستی بە ڕاکردنی ماراسۆن کرد.

 

پریت چاندی بووە یەکەم ژن کە بە تەنها بە جەمسەری باشووردا بگەڕێت، گەشتەکەی ماوەی ٤٠ ڕۆژی خایاند، بە گەشتنی بە ئەنتارکتیکا ماوەی گەشتەکەی کۆتایی هات، لەکاتێکدا بەپێی پلانەکانی کە دایڕشتبوو٨ ڕۆژ کەمتری پێچوو.

 

لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتە، لە نەرویج خولێکی ڕاهێنانی جەمسەری وەرگرتووە بۆ فێربوونی کارامەییەکانی مانەوەی سەرەتایی.

 

پریت پلانی هەیە یارمەتی بۆ ژنان دابینبکات بە بەکارهێنانی هەندێک لەو پارانەی لە ڕێگەی GoFundMe  وەریگرتووە بۆ گەشتەکەی، و هیوادارە گەشتەکەی ئیلهامبەخش بێت بۆ ژنانی دیکە بۆ ئەوەی هان بدرێت بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆیان هەنگاو بنێن، چونکە پێیوایە بۆ هەنگاوی یەکەم دەبێت ئیلهامت هەبێت تا هەنگاوەکانی دیکەی بەدوادا بێت.