پەرتوکی ئەمڕۆ: ڕێگەی هات و نە هات

 

یەکێک لەو دیاردانەی شایەتین لەسەری و لە ساتەوەختی ئێمەدا ڕوودەدات کۆچە، کۆچی مرۆڤی ئێمە بە لێشاو لە دیارەوە بۆ نادیار، کۆچێک کە ناچاریی ئەم مرۆڤە لە زێدی دیاری خۆی هەڵدەکەنێت و دەیخاتە بەر ڕێیەکی نادیار بەرەو ڕۆژئاوا، لە ڕێگەی هات و نەهاتدا چیرۆکێک لە بارەی دەگێڕدرێتەوە.

 

چیرۆکی ئەم کتێبە بەسەرهاتی تراژیدی خێزانێکە لە ڕێگای گەشتن بۆ ئەوروپا، تاکی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ڕێگایەکی مەترسیدار دەگرێتەبەر بۆئەوەی بگاتە ئەوروپا، ئەم چیرۆکە بە ئاسانی تێمان دەگەیەنێت کە ئەم کۆچە ناچارییە چ کارەساتێكی گەورەیە، بۆچی دیاری نیشتیمانمان بە نادیاری ئەوروپا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

 

نووسەری چیرۆکەکە، هەوار محەمەد ئەحمەد، لەگەڵ ئەوەی خۆی یەکێکە لە کارەکتەرەکانی چیرۆکەکە، بۆ خۆشی ژن و دایکە و زۆر هەستیارە بەرامبەر ڕووداوەکان و ئازارەکان.