فیلمی ئەمڕۆ: پاسەوان

Sentinelle، فیلمێکی ترسناکی ساڵی ٢٠٢١ فەڕەنسییە، ژنە سەربازێکی بەتوانای سوپای فەڕەنسا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ تاکو تۆڵە لەو کەسە بکاتەوە کە ئازاری خوشکەکەی داوە.

 

کلارا لە سوریا لەناو سوپای فەڕەنسا وەک وەرگێڕێک خزمەتدەکات و دوای ئەرکێکی جەنگی بریندارکراو گواسترایەوە بۆ ماڵەوە، پاش ئەو کۆسپە دەروونیانەی لە سایەی ئەرکەکانیەوە تووشی بووە، وەک سەربازێکی فێرکراوی فەڕەنسی، کارامەیی سەربازی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئەو پیاوەی کە ئازاری خوشکەکەی داوە و دەستدرێژی کردووەتەسەری.

 

دەرهێنەر: جولیان لێکلێرسک

لە ڕۆڵگێڕانی: ئۆلگا کوریلێنکۆ، ماڕڵین لیما، مایکڵ نابۆکۆف، ماڕتن سوایب