ژیاننامەی ئەمڕۆ: هۆزان شاهسەنەم

ناوەندی هەواڵ

 

شاهسەنەم ئەککاش، ناسراو بە هۆزان شاهسەنەم، لە ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی بۆیالین سەر بە سەریکامێشی شاریت قەرس لەدایکبووە، لە منداڵییەوە فێری باغڵەمە بووە و یەکەم هونەرمەندی تورکیا بوو کە بە گۆرانییەکانی تیشکی خستووەتەسەر خۆشەویستی منداڵ، ئەڤینداری، کۆچبەری و غوربەت، لە دواتردا کێشەکانی کۆمەڵگەی دە‌هێنایە زمان.

 

هۆزان شاهسەنەم لە شارەکانی قەرس، کۆنیا، ئەنقەرە و ئیزمیر ژیاوە و کاری میوزیکی بە شێوەیەکی لێهاتووانە لە ساڵی ١٩٧٤دا لە ئاهەنگەکانی شاری کۆنیادا دەستپێکردووە،

 

شاهسەنەم نزیکەی هەزار هۆنراوە و ١٥٠ گۆرانی هەیە، ٥ ئەلبومی گۆرانی هەیە و هۆنراوەکانی لە دوو توێی پەرتووکێکدا بە ناوی " Söz Nereye" کۆکراونەتەوە، لە ساڵی ١٩٧٥دا لە حاجی بێکتاش و لە ساڵی ١٩٧٦دا لە فێستیڤاڵی عاشقانی ئەنتالیا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

 

شاهسەنەم لە ئەستەنبوڵ لە دژی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بەرگری دەکرد و لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە ئەستەمبوڵ بەخاک دەسپێردرێت.